کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دانیشتووانی شاری مەریوان بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە

ناڕەزایەتی دانیشتووانی شاری مەریوان بەهۆی پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی

هاووڵاتییانی دانیشتووی شاری مەریوان بە بڵاوکردنەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییکاندا، ناڕەزایەتی خۆیان لەسەر پیسبوون و خراپی کوالێتی ئاوی خواردنەوەی ئەو شارە دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هه‌تا ئێستا چەندین ڕاپۆرت سەبارەت بە خراپی و پیسیی ئاوی خواردنەوە لە شارەکانی ئوستانی سنەدا بڵاو کراوەتەوە، بەڵام هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمەوە هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشەیە نەگیراوەتەبەر.