بە پێى چەند دیمەنێک کە لە لایەن هاوڵاتیانی دانیشتووی شاری سنە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە، دانیشتووانى ئەم شارە بە دەست خراپى و پیسی و زۆرى کلۆرى ئاوى خواردنەوە ئەو شارەوە دەناڵێنن.
سەرەڕای چەندین جار ناڕەزایەتی دەربڕین لە لایەن هاوڵاتیانی ئەو شارەوە، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو هیچ دام و دەزگایەکی ڕژیم هەوڵێکی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئاوی ئەو شارە نەداوە و هاوڵاتیان ڕۆژانە بەمەبەستی دابینکردنی ئاوی خواردنهوه سەردانی کانیەکانی دەوروبەری ئەو شارە دەکەن. جێگای ئاماژەیە پیسبوونی ئاوی خورادنەوەی سنە لە کاتێکدایە کە زیادیی ئاستى ڕێگەپێدراوى کلۆر لە ئاوى خواردنەوە لە درێژماوەدا مرۆڤ تووشى شێرپەنجەى سیی و خوێن و چەندین نەخۆشی دیکە دەکات.
