کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی دانیشتوانی گوندی “قەرەقشڵاق” له‌ سه‌ڵماس

ناڕەزایەتیی دانیشتوانی گوندی قەرەقشڵاق له‌ سه‌ڵماس 3 1

ڕۆژدی دووشه‌ممه‌ ١٨ی به‌فرانبار، دانیشتوانی گوندی “قەرەقشڵاق”ی سەر بە شارستانی سەڵماس، لە ناڕەزایەتی بە دامەزراندنی کارگەی خوێ لە زەویەکانی ئەم گوندەدا کۆبوونەوە و داوایان کرد حکوومەت و بەرپرسانی پەیوەندیدار بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکەن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆکاری سەرەکی دژایەتی خەڵک بۆ دامەزراندنی کارگەی خوێ لە زەوییەكانی ئەم گوندە، ئەگەری زۆری لەنێوچوونی زەوییە کشتوکاڵییەکان، لەنێوچوونی لەوەڕگە، باخ و وێرانبوونی ژینگەی ناوچەکە بەهۆی دزەکردن پاشەڕۆی پیشەسازی بۆ نێو کێڵگەکان و سەرچاوە ئاوییەکانی دەوروبەری کارگەکەیه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پێشتر سەبارەت بە لەنێوچوونی سەدان هێکتار زەویی کشتوکاڵی لە گوندەکانی بۆناب و مەراغە بە هۆی چالاکییەکانی کارگەی “کاوە سۆدە”،  چه‌ند هه‌واڵ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌.