ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەرمانان، خەڵکی لوبنان هاوکات لە گەڵ سەردانی عەلی لاریجانی بو ئەو وڵاتە، ڕژانە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بە پێی هەواڵەکان لە کاتی سەردانەکەی عەلی لاریجانی بۆ لوبنان، لە فرۆکەخانەدا نەک تەنیا هیچ بەرپرسێکی ئەو وڵاتە ئامادە نەبوو، بەڵکوو تەنانەت ڕیوەڕەسمێکی فەرمیش ئەنجام نەدرا و ئەمەش بە مانای شکەستێکی دیپلۆماتیکی ئێران لە مەیدانی نێودەوڵەتیدا بوو. شارەزایانی بواری پەیوەندییە ناوچەییەکان دەڵێن: ئەمە نیشانەیەکە لە داڕمانی هێز و سیاسەتی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا.