ڕۆژی یاکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، خەڵکی گوندی “تەڵسم شەهباز” سەر بە شاری سەرپێڵ، دژ ب چارەسەر نەکردنی کێشەی ئاوی ئەو گوندە کۆبوونەوە.
ناڕازیان ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ ماوەی چەندین ساڵی بەردەوامە لەو گوندە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە و ئەمەش بووە بە هۆی تێکدانی دۆخی ژیانیان. جێگای ئاماژەیە سەرەڕای بەدواداچوونی خەڵکی ئەو گوندە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکەیان، هێشتا هیچ بەرپرسێک وڵامی داخوازییەکانیان ناداتەوە.