رۆژی دووشەممە 20ی مانگی گوڵان، سوختبەرێک بە ناوی “موسلێم جەعەفەری” بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی رژیمی ئیسلامی گیانی لە دەست داو و ناڕەزایەتی خەڵکی مینابی لێکەوتەوە.
تەقە لە سوختبەران و کوشتنیان لە سنووری نیوان پاکستان و ئێران رووداوێکی هەموو ڕۆژەیە و کۆماری ئیسلامی هاوکات لە گەڵ کوشتنی کۆڵبەرانی کوردستانی بێ بەزییانە “سوختبەرانی” بەلوچستانیشی کرددوەتە ئاماج. دژ بەو جنایەتانە لە چەند مانگی رابردوو دا، لە شارەکانی بەلوچستانی ناڕەزایەتی بەرینی ڕێکەوتووە. ناڕەزایەتی خەڵکی میناب لە درێژەی مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانی چەند مانگی خەڵکی ئازادیخواز و حەقتەڵەبی بەلوچستان وەرێکەتووە.