لە ڕۆژانی ڕابردوودا، بە هۆی ناکارامەیی بەرپرسان و هەروەها بایەخ نەدانی ڕژیم بە ژیان و مەعیشەتی خەڵک، زۆربەی شارەکان تووشی کێشەی بێ ئاوی بوون و لە زەحمەتیدا دەژین.
بە پێی ئەو وێنانەی بە دەستمان گەیشتوون، بەرهەمەکانی جووتیاران لە پارێزگای ئیسفەها بە هۆی نەبوونی ئاو، هەمووی لە ناوچووە. لە سەرانسەری ئێران و بە تایبەت لە شارە پەراوێز خراوەکان، زۆربەی خەڵک بە هۆی پچڕانی کارەبا و نەبوونی ئاو بۆ بەشی کشتوکاڵ، یان خواردنەوە، تووشی قەیرانێکی گەورە بوون و کۆماری ئیسلامی هیچ پلانێکی بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە نییە.