كۆمه‌ڵێك لە خوێندکارانی فه‌نی و ئەندازیاری زانکۆی “خاجە نه‌سیر”، ڕۆژی یه‌كشەممە ٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، به‌رانبه‌ر خراپی کوالێتی خواردنەکانی ئه‌م زانكۆیه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕێ.
لە چەند مانگی ڕابردوودا، خوێندکارانی چەند زانکۆیەک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە خراپی کوالێتی خۆراک دەستیان بە مانگرتنی هاوشێوە کردووە، هەروەها سه‌دان خوێندکاری زانکۆی “سه‌نعه‌تی ئەراک”، زانکۆی “خاڕه‌زمی کەرەج”، زانکۆی “سه‌نعه‌تی ئیسفەهان”، زانکۆی “عه‌لامه تەباتەبایی” تاران، لە چەند مانگی ڕابردوو و ڕۆژانی پێشوودا، بەهۆی خراپی کوالێتی خواردنەکانی زانكۆه‌كان ژەهراوی بوون.