کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی جووتیاران لە شارستانی فلاوەرجان

ناڕەزایەتی جووتیاران لە شارستانی فلاوەرجان 2

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەرمانان، کۆمەڵێک لە کەشاوەرزانی شارستانی فلاوەرجان سەر بە پارێزگای ئیسفەهان دژ بە پینەدانی حەق ئاوەکانیان کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

جووتیاران بە کۆبوونەوە لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەق ئاوەکانیان و بایەخ نەدانی بەرپرسان بە داخوازییەکانیان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و تەنانەت زۆرینەی دارەکان و بەرهەمەکانیان لە ناوچوون. کەشاوەرزان جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان بەردەوام ئەبن لە ناڕەزایەتی دژ بە سیستەمی گەندەڵی ڕژیم.