کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی بەشێک لە کرێکارانی شاری دیواندەرە

ناڕەزایەتی بەشێک لە کرێکارانی شاری دیواندەرە 3

ڕۆژی ڕابردوو بەشێک لە کرێکارانی شاری دیواندەرە لە نامەیەکدا کە بەدەست تۆڕی میدیایی کۆمەڵە گەییشتووە، ناڕەزایەتی خۆیان لە بەرانبەر وەرنەگرتنی بڕە پارەی جەژنانەی سەری ساڵ دەربڕی.

ئەو کرێکارانە ڕایانگەیاندووە: هەموو ساڵێک بڕە پارەیەک وەک جەژنانەی سەری ساڵ بۆ کرێکاران لە ئاستی ئێراندا دیاری دەکرێت کەچی بەشێکی زۆر لە کرێکارانی شاری دیواندەرە هیچ جۆرە جەژنانەیەک وەرناگرن. لە درێژەی ئەو نامەدا هاتووە سەرەڕای سەردانی ئەو کرێکارانە بۆ ئیدارەی کاری ئەو شارە و دەربڕینی ناڕەزایەتی، پێیان ڕاگەیێندراوە دەبێ سکاڵا لە سەر خاوەنکارەکانتان تۆمار بکەن. هەر لەو پەیوەندیەدا کرێکارێک باسی لەوە کردووە ئەگەر ئەوانیش سکاڵا لە سەر خاوەنکارەکانیان تۆمار بکەن لەسەر کارەکانیان دەردەکرێن.