رۆژی سێشەممە 14ی مانگی گوڵان، کومەڵێک لە موعەلیمانی ئوستانی ئیسفەهان لە بەرامبەر ئیدارەی “ئاموزش و پەروەرش” لە ئیسفەهان کۆبوونەوە.
ئهو كۆمهڵه مۆعهلیمه کە بە : “موعەلیمانی خەرید خەدەمات” ناوزەد کراون، لە ناڕەزایەتی بە نادیار بوونی باروودۆخی دامەزرانیان و دواخرانی حەقدەستەکانیان لە بەرامبەر ئیدارەی “ئاموزش و پەروەرش” لە ئیسفەهان کۆبوونەوە. زیاد لە 13 هەزار موعەلیم لە سەرتاسەری ئێران، بەم شیوازە ناعادڵانەیە کە پڕە لە دڵە ڕاوکێ خەریکی خزمەتگوزارین. موعەلیمانی “خەرید خەدەمات” تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەیان لە گۆشە و کەناری ئێران پێکهێناوە، بەڵام کاربەدەستان وڵامدەرەوە نەبوون.