کۆمەڵێک لە بنەماڵەی گیانبەختکردوانی پەروازی هەواپەیمای ئوکراینی، ڕۆژی جومعە 15ی مانگی ڕەشەممە لە ناڕەزایەتی بە ناکۆکی ڕاپۆرتەکانی دەسەڵات دارانی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ڕاپۆرتەکەی ئەم دواییانەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە بەربوونەوەی هەواپەیماکە، دەستیان دایه کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
بنەماڵەکان بە ڕەد کردنەوەی هەر جۆرە سازانێک بۆ وەرگرتنی غەرامەت،ڕایانگەیاند ” بۆ ساتێک لە سەندنەوەی خۆێنی ئازیزانیان هەدا نادەن”. پەروازی ژومارە 752ی هێڵی هەوایی ئۆکراین بە 176 مسافیر لە بەرەبەیانی ڕۆژی 18ی بەفرانباری ساڵی 98 بە مووشهكی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلای کەوتە خوارهوه. دوای چەند ڕۆژ لە شاردنەوەی ڕاستێیەکان و درۆ کردنی کاربەدەستانی ڕژیم، به ناچار بەیانی ڕۆژی 21ی بەفرانباری هەمان ساڵ، ستادی ناوهندی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی، بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێک، ئەم ڕووداوەی پشت راست کردهوه و مودەعی بوون کە پێکرانی هەواپەیماکە هۆکارەکەی خەتای ئینسانی بووە.
