کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕەزایەتی بنەماڵەی خوێندکارانی شاری بەدرەی ئیلام

ناڕەزایەتی بنەماڵەی خوێندکارانی شاری بەدرەی ئیلام 2

بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە، بەشێک لە بنەماڵەی خوێندکارانی شاری ئیلام، بەهۆی تووشبوونی منداڵەکانیان بە وایرۆسی کۆرۆنا لە نێو مەدرەسەکاندا ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

بەپێی زانیاریەکان، لەدوای کردنەوەی مەدرەسەکان و دەستپێکردنەوەی خوێندنی منداڵان لە نێو مەدرەسەکان، بەشێک لە منداڵانی شاری بەدرە تووشی وایرۆسی کۆرۆنا بوونە و سەرەڕای بەدواداچوون و سکاڵای دایکان و باوکانی ئەو منداڵانە هیچ ڕێکارێک بۆ پاراستنی تەندرووستی و تووش نەبوونی ئەو منداڵانە نەگیراوەتەبەر و هەر ئەمەش ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی ئەو شارەی لێ کەوتووەتەوە. جێگای ئاماژەی بنەماڵەی ئەو منداڵانە ڕایانگەیاندووە: لەدوای تووش بوونی چەند منداڵێک بە وایرۆسی کۆرۆنا، چەند جارێک سەردان و سکاڵامان لە لای بەرپرسانی ئامووزش و پەروەرشی ئەو شارە تۆمار کردووە، بەڵام هیچ هەنگاوێکیان بۆ پاراستنی سەڵامەتی منداڵەکان نەگرتووەتەبەر، هەر بۆیە پێمان باشە منداڵەکانمان یەک ساڵ لە خوێندن دوا بکەون هەتا ئەوەی شایەتی مردن و پەک کەوتنیان بەهۆی تووشبوون بە وایرۆسی کۆرۆنا بین.