سەدان چالاکی مافی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، دەرکردنی سزای ئێعدام‌یان بۆ وریشه مورادی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین به توندی مه‌حكووم كرد.
واژۆكارانی ئه‌و به‌یاننامه ڕایانگه‌یاند: ئه‌مڕۆكه ئاڵای خۆڕاگری له‌سه‌ر شانی ژنانی ئێرانه و تا كۆتایی هێنان به ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ده‌ست له خه‌بات هه‌ڵ ناگرن. چالاكانی مافی مرۆڤ داوایان له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كرد، له ئاست پشێلكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له بواری مافی مرۆڤ دا بێده‌نگ نه‌بن و به‌رگری له وریشه مورادی و په‌خشان عه‌زیزی بكه‌ن.