خوێندکارانی زانکۆی بەهەشتی بە بڵاوکردنەوەی پۆستەر، پشتیوانیی خۆیان بۆ خوێندکارانی ناڕازی و دەرکراوی زانکۆکە دەربڕی.
بەپێی زانیارییەکان، سێ خوێندکار بە ناوەکانی «عەلی ئاهەنگەربەهانی، عەلیڕەزا جەعفەرزادە و ڕەزا نیاپەرەست»، بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن کۆمیتەی ڕێکاریی زانکۆکەوە سزای بێبەشبوون لە مافی خوێندن و دەرکرانیان لە زانکۆ بەسەردا سەپێندرا و بڕیارەکە پەسەند کرا.
