له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ٢١ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌یحانه هادی پوور” خوێندكاری زانكۆی خواجه نه‌سیر، “ئازاد به‌هرام میرزایی” خه‌ڵكی پاوه، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به‌ناوی “خدر جه‌وادی”، و هه‌شت هاووڵاتی خه‌ڵكی شنۆیان به‌ناوه‌كانی “عه‌لی و ئیبراهیم شه‌رافه‌ت”، “یووسف ئازه‌ره‌نگ”، “حسێن شهلتووكی”، “كه‌ریم توتونكار”، “ڕه‌حیم فه‌لاح”، “نیما میهه‌ن خواه” و “شه‌فیع حه‌سه‌نی”، هونه‌رمه‌ندێكی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی “خه‌لیل بهرئهنداف”، دوو برای خه‌ڵكی پاوه به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ئیمامی” خوێندكاری زانكۆی به‌هه‌شتی و “ڕاشد ئیمامی”، لاوێكی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ناوی “خدر محه‌ممه‌دی” و “هه‌ورام مێهرنه‌وایی” خه‌ڵكی بۆكان، “میرمنداڵێكی خه‌ڵكی پاوه به‌ناوی “به‌همه‌ن قوبادی”، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی بانه به‌ناوی “وریا قادری”، “ئیلاهه جه‌باری” خوێندكاری زانكۆی تاران و دوو هاوژین به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ساڵحی” و “زه‌ینه‌ب حاجیان” خه‌ڵكی قوروه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.