کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاه‌رنووسی “وه‌حید ئه‌فكاری” له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی عادل ئابادی شیراز

ناڕوونی چاه‌رنووسی وه‌حید ئه‌فكاری له‌ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی

“وەحید ئەفکاری” برای “نەوید ئەفکاری”، ١٠٣٥ ڕۆژه‌ لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی عادل ئابادی شیراز ڕایگراوه‌ و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

دوای لەسێدارەدانی “نەوید ئەفکاری” لە مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٩، وەحید لەگەڵ برایەکی دیکەی بە ناوی “حەبیب” بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی عادل ئاباد لە شیراز گوازرایەوە. “حەبیب” لە چەند مانگی ڕابردوودا ئازاد کرا، بەڵام “وەحید” بە تۆمەتی “پشتگیری لە شەڕ” و “سووکایەتی کردن بە خامنەیی” بە ٢٥ ساڵ زیندانی مەحکووم کراوە.