بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەربوونی زۆرتر لە ٢١ ڕۆژ دەستبەسەرکردنی “تارق کەعبی”، یەکێک لە کرێکارانی حەفت تەپە، هێشتا چارەنووسی ئەو بەندکراوە دیار نییە.
ناوبراو بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣، لە ناو ڕێگەی چوونی بۆ سەر کار لە لایەن هێزە ئامنییەکانئ کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی ئەو بەندکراوە هێشتا ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی وڵامدەرەوەی بنەماڵەکەی نین. شایانی باسە “تارق کەعبی”، برای “ماهر کەعبی” بەندکراوی سیاسی پێشوو و “ئەحمەد کەعبی” بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ناوەندی کرمانە.