ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی جۆزەردان، دلێر سەلیمی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کرا و دوای چوار ڕۆژ هاوژینەکەشی به ناوی ژیلا تەشەکوری دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی سنە گواسترایەوە.
بە وته‌ی سەرچاوەكانی هەواڵ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی سێشەممە دلێر سەلیمییان لە جاددەی ساوە دەستبەسەر کردووە و پاش چوار ڕۆژ، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەكەی لە شاری سەقز و دەستیان بەسەر مۆبایل و کامپیوتەرهكهیدا گرتووە. هەروەها ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان، ژیلا تەشەکوری بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە. له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوودا دلێر سه‌لیمی و ژیلا ته‌شه‌كوری له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون و له‌و ماوه‌یه‌دا، ته‌نیا ژیلا ته‌شه‌كوری په‌یوه‌ندییه‌كی كورتی تهلهفوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا گرتووه و ڕایگه‌یاندووه كه بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه گوازراونه‌ته‌وه.