“ئیبراهیم پارسا” پارێزەری دادگوستەری و دانیشتووی “باغی مەلەک” سەر بە شاری ئەهواز، پاش چەند ڕۆژ دەستبەسەر کران و لێپرسینەوە، ڕەوانەی زیندانی شەیبانی ئەهواز کرا.
نابراو ڕیکەوتی ٢٤ی گەلاوێژ، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعات بۆ سەر ماڵەکەی بە بێ بەلگای قەزایی و بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کرا. ئەو چالاکونە پیشووتر وەکاڵەتی کەمینە ئایینیەکان، چالاکانی مەدەنی و چالاکانی سیاسی لە ئەستۆ دەگرت و هەروەها لە ڕەوتی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا، بوو بە پارێزەری زۆرێک لە دەستبەسەر کراوان. جێگای ئاماژەیە هێشتا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کرانی و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.