کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام

ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام 4

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندیکارزانی سەر بە شاری ئیلام بە ناویکوروش هەواسینزیکەی دوو مانگە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو پێشتریش بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە هەرێمی کوردستان ئەندامی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ڕژیم بووە کە لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە مەبەستی چوون بۆ ئەورووپا لە ڕێگای چەند قاچاخچیەکه‌وه‌ براوەتە سەردەشت و لەوێوەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.