به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی “كه‌بیر محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ كه مانگێك له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌ندكرانی “كه‌بیر محه‌ممه‌دی” دا ته‌نیا یه‌ك جار ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان په‌یوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه كه كۆڕه‌كه‌تان له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگیراوه. ناوبراو به تازه‌یی ژیانی هاوبه‌شی پێك هێناوه و له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
