“شەقایق باپیری” وهرزشوانی یانەی مێللی هەندبالی ئێران لە کێبەڕکێی جیهانی ئیسپانیا، لە تیمی ئێران جیابووەوە و داوای پەنابەری لە وڵاتی ئیسپانیا کرد، هەر لەو کاتەوە بنەماڵەی کەوتوونەتە بەر فشار و لێپرسینەوەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، “شەقایق باپیری” هاوژینی “کەمال شیرانییە” و بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد و نیوی “جەمال شیرانی” برای هاوژینهكهی لە ئێران دەرچووە و ئێستاش “جهماڵ” لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەرە.” شەقایق باپیری” لە بنەماڵەیەکی خەباتگێڕ و شۆڕشگێڕی سنەیە و یەکێک لە باشترین وهرزشوانهكانی ئێران دادهنرێت.
