دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی “پەسوێ”ی سەر بە شاری پیرانشار بەناوەکانی “ئەنوەر شێخە” ٤٥ ساڵە کوڕی عەلی و “لوقمان عەزیزی” ٣٠ ساڵە کوڕی عەزیز پاش تێپەڕبوونی ماوەی ٤ مانگ و ٨ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانیان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو شارەوە هەتا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هاووڵاتییانە بە بێ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراون و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە مافی”دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەیان” بێبەش کراون. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم دوو هاووڵاتییە هێچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.