بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لە شارەکانی مەشهەد و یەزد، هێشتا هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتنیان بڵاو نەکراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەهاره گوڵچین تەمەن ١٧ ساڵ، بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیاریەکی نوێ سەبارەت بە دۆخی تەندروستی بە بنەماڵەکەی ڕانەگەیاندراوە. هەروەها شارومەندێکی دیکەی خەڵکی شاری مەشهەد بە ناوی یاسەمین ڕەهمەردە، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، نەک تەنیا لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە وڵامێکیان وەرنەگرتۆتەوە، بەڵکوو بەوپەڕی بێڕێزییەوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کراوە.
