به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “حه‌سه‌ن خه‌یرخاه” ته‌مه‌ن ٦٤ ساڵ و خه‌ڵكی شاری “مه‌شهه‌د” كه ١٢ی خه‌رمانان، له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند هه‌وتووی رابڕدوو “حه‌سه‌ن خه‌یرخاه” له شاری بانه ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات كران كه و دوای چه‌ند كاتژمێرێك لێپرسینه‌وه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئازاد كرا به‌لام ناوبراویان بۆ زیندانی شاری سنه گواسته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه تا به ئه‌مڕۆ به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاكام بووه و ناوبراو لەماوەی دەستبەسەرکرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.