کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چارەنووسی حسێن ڕەشیدی و مه‌ریەم ڕەشیدی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ماكۆ

ناڕوونی چارەنووسی حسێن ڕەشیدی و مه‌ریەم ڕەشیدی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ئه‌مساڵ، حسێن ڕەشیدی تەمەن ٦٠ ساڵ و کچەکەی به‌ ناوی مه‌ریەم ڕەشیدی تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی گوندی “گامووس”ی سەر بە شاری ماکۆ، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، حسێن و مه‌ریەم ڕەشیدی به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراون. له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه‌ چه‌ند جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی شاری ماكۆیان كردووه‌، به‌ڵام هی وڵامێكیان له‌سه‌ر چاره‌نووسیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌.