کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چارەنووسی ئەشکان جەمشیدی خوێندکاری خەڵکی سنە

ناڕوونی چارەنووسی ئەشکان جەمشیدی خوێندکاری خەڵکی سنە 1

خوێندکارێکی خەڵکی سنە بە ناویئەشکان جەمشیدیتەمەن ٢٠ ساڵ كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٦ی خه‌رمانی ئه‌مساڵدا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه‌ دەستبەسەركرابوو، چارەنووسی نادیارە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەشکان جەمشیدی ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لەکاتی چوون بۆ شوێنی کارەکەی بەبێ نواندنی حوكمی قه‌زایی لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه‌ کە ناوبراو خوێندکاری ئەندازیاری بیناسازی زانکۆییەزدان پەنالە شاری سنەی و هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.