“ئیمان خدری” هاووڵاتی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شاری “مەسجد سڵێمان“، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٦ مانگ بە سەر ماوەی بەندکرانەکەی، هێشتا چارەنووسی دیار نیە.
ناوبراو ڕیکەوتی ٢٩ی ڕەشەممەی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئێتڵاعاتی ڕژیمەوە، بە توندوتیژییەوە دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بۆ زیندانی ئابادان ڕاگوێزرا. جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی سەبارەت بە دۆخی تەندرووشتی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕێشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.