دوای تێپەڕبوونی سێ مانگ به‌سه‌ر دەستبەسەرکرانی “سوعدا خەدیرزادە”ی خەڵکی پیرانشار، هه‌تا ئێستا ناوبراو لە زیندانه و بەبێ مافی دەستپێڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری تایبەت به ژنانی دووگیان ڕاگیراوە.
سەرەڕایی ئەوەیکە “سوعدا خەدیرزادە” دووگیانه و نه‌خۆشی دڵی هه‌یه، ماوه‌ی سێ مانگه به‌بێ دادگایی كردن له زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ ڕاگیراوه و هیچ جۆره لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ك له دۆسیەی ناوبراو نه‌كراوه و هاوكات بەرپرسانی ئه‌و زیندانه داخوازی ئازادكرانیان به بارمته‌یان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه. شایانی باسه ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی مانگی ڕەزبەری ئه‌مساڵ، ناوبراو بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و ڕۆژی شەممە ٢٤ی ڕەزبەر بۆ زیندانی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایه‌وه و پاشان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ژنانی زیندانی ناوه‌ندی شاری ورمێ كرا.