له دوای دەسبەسەرکرانی دووبارەی “ئارام مورادیان” خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ڕژیمه‌وه، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد له سه‌ر چاره‌نووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی مانگی خەرمانان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بەبێ نیشاندانی بەڵگەی یاسایی ئارامیان دەسبەسەر كردووه و به مه‌به‌ستی لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنە کراوه. شایانی باسه هەتا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه لە هۆکاری دەسبەسەرکران و ئه‌و تۆمەتانه‌ی دراوه‌ته پاڵ ناوبراو هیچ زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.