“گزینگ قازی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٦ ڕۆژ له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری تاران بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێكی دیكه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م سه‌باره‌ت به ئه‌و هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.