کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی “ڕۆیا زاكری” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ته‌ورێز

ناڕوونی چاره‌نووسی ڕۆیا زاكری له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ته‌ورێز

“ڕۆیا زاكری” كچه‌ چالاكوانی خه‌ڵكی ته‌ورێز كه‌ حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ته‌ورێزه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌رونی ڕازی ڕاگوێزرابوو، چاره‌نووسی ناڕوونه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.

به‌پێی دوایین زانیاریی، “ڕۆیا زاكری” له‌ به‌رواری ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢وه‌ له‌ به‌شی ژنانی نه‌خۆشخانه‌ی ڕازی ته‌ورێز به‌سته‌ری كراوه‌ و پزیشكی دادی ئه‌و شاره‌ له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خسكردنی دژایه‌تی ده‌كات و ڕێگه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری نادرێت سه‌ردانی بكه‌ن. ناوبراو ڕۆژی ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌ شه‌قامی مونه‌جمی ته‌ورێز پاش ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاده‌وه‌، له‌ ڕێگه‌ی ئامبۆڵانسه‌وه‌ بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. شایانی باسه‌ كه‌ ڕۆیا ساڵی ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”ش جارێكی دیكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.