کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی ڕه‌زا ساعدمووچشی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

ناڕوونی چاره‌نووسی ڕه‌زا ساعدمووچشی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

ڕه‌زا ساعدمووچشی، شارومه‌ندی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی مووچشی سه‌ر به‌ شاری كامیاران و دانیشتووی سنه‌، ماوه‌ی سێ حه‌فته‌یه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هێزه‌ لیباس شه‌خسییه‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كرده‌ سه‌ر ماڵی ڕه‌زا ساعدمووچشی و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌، ناوبراویان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرده‌. ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ بێبه‌ش كراوه‌ و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.