“ڕامین ڕوسته‌می” هاووڵاتی خه‌ڵكی هه‌رسین و دانیشتووی شاری تاران، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی زیاتر له ٦٩ ڕۆژ له به‌ندكرانی، هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٩ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئێڤین كرا. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، له ڕووژانی ڕابردوودا ئه‌و به‌ندكراوه به هۆی ناڕوونی ڕه‌وه‌ندی دۆسیه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها گوشاره‌كانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مانی له خواردن گرتووه. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و هۆكاری به‌ند كرانی، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به ئه‌و هاووڵاتییه زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
