کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ناڕوونی چاره‌نووسی چوار چالاکی سێنفیی مۆعه‌لیمانی دیواندەرە

ناڕوونی چاره‌نووسی چوار چالاکی سێنفیی مۆعه‌لیمانی دیواندەرە 1

سەرەڕای تەواوبوونی ماوەی دەستبەسەركرانی “هیوا قورەیشی”، “ئومید شامحەممەدی”، “پەرویز ئەحسەنی” و “کاوە محەممەدزادە”، ئەندامانی ئەنجومەنی سنفیی موعه‌لیمانی “کوردستان- دیواندرە” لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە، چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەو چوار چالاکە سنفییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا هیچ چاوپێکەوتنێکیان لەگەڵ بنەماڵەکەیان نەبووە. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی مانگی جۆزەردان، ئەو چوار ئەندامەی ئەنجومەنی سنفیی مۆعه‌لیمانی “کوردستان- دیواندەرە” له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری مۆعه‌لیمانی ئێراندا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.