کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی چوار هاووڵاتی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ت

ناڕوونی چاره‌نووسی چوار هاووڵاتی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار هاووڵاتی به‌ ناوه‌كانی “زاهد ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی مه‌ریوان، “جه‌بیبۆڵڵا فه‌ره‌جۆڵڵاهی” خه‌ڵكی شاری سنه‌، “میلاد ڕه‌شیدی” خه‌ڵكی سه‌قز و “عه‌لی مه‌عرووفی” خه‌ڵكی مهاباد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌تای ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ، “زاهد ئه‌حمه‌دی” خه‌ڵكی گوندی “ڕه‌شه‌دێ”ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ڕاگوێزراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه‌ به‌ ناوی “حه‌بیب فه‌ره‌جۆڵڵاهی” ماوه‌ی ٣٦ ڕۆژه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی و شوێنێكی نادیار كراوه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌به‌رده‌ست دا نییه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌قز و مهاباد به‌ ناوه‌كانی “میلاد ڕه‌شیدی” و “عه‌لی مه‌رووفی” ڕۆژی ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و ماوه‌ی ١١ ڕۆژه‌ چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.