به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی ٧ ڕۆژ به سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له لایه‌ن هێزه‌كانی ئێداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سه‌قزه‌وه، هێشتا چاره‌نووسیان و شوێنی ڕاگرتنیان دیار ۆنییه.
ئه‌و چوار هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “ئومید ڕه‌حیم زاده“، “مێهدی كه‌ماڵی“، “زه‌كه‌ریا مورادی” و “محه‌ممه‌د ئه‌مین پوور“، ڕێكه‌وتی ٢٨ی گه‌لاوێژی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه ئه‌مینه‌كانی ڕژیمەوە له شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران. جێگای ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان سەبارەت بە دۆخی ته‌ندرووستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌و باره‌یه‌وه له به‌رده‌ستدا نییه.