به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، بۆ ماوه‌ی سێ حه‌فته‌یه، چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سه‌قز له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.
ئه‌و چهار هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “زه‌كه‌ریا مورادی”، “ئومید ڕه‌حیم زاده”، “مێهدی كه‌ماڵی” و “محه‌ممه‌د ئه‌مین پوور”، ڕێكه‌وتی دووشه‌ممه ١٣ی گه‌لاوێژ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتوخانه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری سنه ڕاگوێزراون. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و چوار به‌ندكراوه له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.