زیاتر له ١١ مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوار به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “پژمان فاتحی”، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “موحسین مه‌زڵووم” و “وه‌فا ئازه‌ربار” تێپه‌ڕ ده‌بێت و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.
ڕۆژی یه‌كه‌می مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو، چوار ئه‌ندامی حیزبی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به ناوه‌كانی “پژمان فاتحی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی كامیاران، “موحسین مه‌زڵووم” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی مهاباد، “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ و خه‌ڵكی دێولان و “وه‌فا ئازه‌ربار” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ و خه‌ڵكی بۆكان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه له نزیك گوندی “یه‌نگیجه”ی سه‌ر به ناوچه‌ی سۆمای برادۆستی ورمێ ڕفێندران و له‌و كاته‌وه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ست دا نییه.
