وێڕای تێپه‌ڕبوونی ١٠ مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “مۆحسین مه‌زڵووم”، “پژمان فاتحی”، “وه‌فا ئازه‌ربار” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چوار به‌ندكراوه سیاسیه مانگی گه‌ڵاوێژی ساڵی ڕابردوو له سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراون. له ماوه‌ی ده مانگی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانیان كردووه به‌ڵام هیچ وڵامێكیان سه‌باره‌ت به چاره‌نووس و شوێنی ڕاگیرانیان وه‌ر نه‌گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه ئیتلاعاتی سپای پاسداران ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ی به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه داوه و له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته هه‌ر چوار كهسهكهیانی به هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل تۆمه‌تبار كردووه.
