چاره‌نووسی “په‌ریوه‌ش موسلمی” چالاكی مافی ژنان و به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین پاش دوو هه‌فته ده‌ستبه‌سه‌ركران به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“په‌ریوه‌ش موسلمی” ڕۆژی ١٧ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ پاش بانگ‌كران بۆ دادسه‌رای ئێڤین ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ژنانی ئه‌و زیندانه گوازرایه‌وه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به “ته‌بلیغ دژی نیزام”، “بێڕێزی به ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی” و “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” تۆمه‌تبار كراوه. “په‌ریوه‌ش موسلمی” مانگی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠١ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.