کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی چالاكێكی مافی ژنان له‌ زیندانی ئه‌هواز

ناڕوونی چاره‌نووسی چالاكێكی مافی ژنان له‌ زیندانی ئه‌هواز 1

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مریه‌م ته‌قی زاده‌ دزفوولی” كه‌ شه‌وی ١٧ جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نیه‌ سه‌ره‌تاكانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی”، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش یه‌ك مانگ به‌دانانی وه‌سیقه‌ له‌ زیندانی سپیداری ئه‌هواز ئازاد كرا. ناوبراو بۆ ماوه‌ی دوو حه‌وتوو له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای ئه‌هواز ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و دواتر به‌ “ته‌بلیغ دژی نیزام” مه‌حكووم كرا.