“موسته‌فا زه‌مانی” چالاكی كرێكاری و وه‌ستای جۆشكاری خه‌ڵكی ئیسفه‌هان، ماوه‌ی پێنج مانگه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“موسته‌فا زه‌مانی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی به‌فرانباری ١٤٠٢، له نزیك پاڵاوگه‌ی ئیسفه‌هان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازرایه‌وه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی له‌به‌رده‌ست دا نییه.