به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكێكی كرێكاری شاغڵ له پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گازی پارسی جنووبی به‌ناوی “سه‌جاد خۆسره‌وی” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
“سه‌جاد خۆسره‌وی” له ڕۆژی ٣ی جۆزره‌دانی ئه‌مساڵه‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به تۆمه‌تی “لیدری ناڕه‌زایه‌تیه‌كان” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. شایانی باسه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه كرێكاریه تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه و هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر شوێنی ڕاگیران و چاره‌نووسیان به ده‌ست نه‌هێناوه.