کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی چالاكووانی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری سنه‌

وێڕای تێپەڕبوونی دوو مانگ و ٢١ ڕۆژ لە دەستبەسەر كردنی “ئارەش شەریفی”، خەڵکی گوندی “تەنگەسیر”ی سەر بە شاری “سنە”، دانیشتووی “مەریوان” تا به‌ ئیستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نیه‌.

به‌پێی زانیاره‌ییه‌كان، “ئاره‌ش شه‌ریفی” ١٧ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ی شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ركرا و له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پاڕیزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه‌ و تا به‌ ئیستا هۆكاری به‌ندكرانی ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه‌.