به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، چاره‌نووسی پێنج شارومه‌ندی به‌لووچ به ناوه‌كانی دانیال و محه‌ممه‌د حه‌یده‌رزهی، په‌یمان، شه‌هرام و مێهران بامری پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌یانی شه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، پێنج گه‌نجی به‌لووچ به ناوه‌كانی دانیال حه‌یده‌رزهی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، محه‌ممه‌د حه‌یده‌رزهی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، په‌یمان بامری ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، شه‌هرام بامری ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و مێهران بامری ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له بازگه‌ی پشكنینی جازمووریان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌یك له سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و پێنج گه‌نجه به‌لووچه له‌به‌رده‌ستدا نییه.