به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لاوێكی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر به ناوی “پژمان مورادی” ماوه‌ی ١٨ مانگه به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مه‌ریوان له گوندی “دیوه‌زناو” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ڕۆژی ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٠، “پژمان مورادی” بۆ ماسی گرتن چوو بۆ گوندی “دیوه‌زناو”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان و له‌وێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارنه‌وه ڕفێندرا. ناوبراو سه‌ر به هیچ گرووپ و لایه‌ن و حیزبێك نییه و بێ تاوان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی پژمان، به‌دواداچوونه‌كانیان له ماوه‌ی ١٨ مانگی ڕابردوودا بێ ئاكام بووه و هیچ به‌رپرس و ناوه‌ندێكی ده‌وڵه‌تی وڵامده‌ره‌ی داواكارییه‌كه‌یان نه‌بووه و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كه‌یانن.