وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٣٦ مانگ به‌سه‌ر كاتی ڕفاندنی پژمان مورادی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی مه‌ریوان، چاره‌نووسی ئه‌و شارومه‌نده به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٢٦ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٠، پژمان مورادی، هاووڵاتی خه‌ڵكی ڕه‌وانسه‌ر له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له ده‌ورووبه‌ری سه‌وڵاوا ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كرا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری بێبه‌ش كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ هیچ ئاكامێكی نه‌بووه. شایانی باسه كه هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له دادگاییكردنی نهێنی پژمان له دادگای ئینقلابی سنه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی مافی مرۆڤه‌وه پێشڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.