دوای تێپەڕینی زیاتر لە ١٦ مانگ بەسەر ڕفاندنی “پژمان مورادی” لەلایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
“پژمان مورادی”، هاووڵاتی خەڵکی شاری ڕوانسەری سه‌ر به پارێزگای کرماشان، ٢٦ی ڕەشەمەی ساڵی ١٤٠٠ لەلایەن ئیتلاعاتی ڕژیمەوە له شاری مه‌ریوان ڕفێندرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و گه‌نجه به مه‌به‌ستی ڕاوه ماسی سه‌ردانی گوندی “دێوه‌زناو”ی كردووه و له‌وێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی “پژمان”، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان له‌و ماوه‌یه ته‌نیا یه‌ك جار په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵیان دا گرتووه و ڕایانگه‌یاندووه كه كۆڕه‌كه‌تان له گرتووخانه دایه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
